ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئارسیناڵ و کریستال پاڵاس لەسەر بەهای گواستنەوەی ئێزێ رێککەوتن

تەواوی وردەکارییەکان لەم راپۆرتەی تۆڕی وەرزشی یاریگا بزانە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بە داواکارییەکانی کریستال پاڵاس رازیبووە و بڕی پارەی داواکراو بۆ گواستنەوەی ئێبێرێچی ئێزێ خەرجدەکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ و کریستال پاڵاس لەسەر گواستنەوەی ئێزێ بەبڕی 67.5 ملیۆن پاوەند رێککەوتن.

ئارسیناڵ بڕی 60 ملیۆن پاوەند بە گەرەنتریکراوی دەداتە پاڵاس و بڕی 7.5 ملیۆن پاوەندیش وەکو زیادە و پاداشتی پەیوەست بە بردنەوە نازناو و خەڵاتەکان دەبەستێتەوە.

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ئیزێ و پاڵاس، سبەی هەینی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئێزێ لە یانەکەی باشووری لەندەن بەسەردەچوو کە بریتییە لە 68 ملیۆن پاوەند.

ئارسیناڵ و ئیزێ لەسەر تەواوی وردەکارییەکانی پەیوەست بە مەرجەکانی کەسی رێککەوتوون.

سکای سپۆرتس روونیکردووەتەوە، ئیزێ ئەمشەو دوا یاریی بە درێسی کرسیتال پاڵاس لە کۆنفرانس لیگ دەکات و هەر لەو یارییەدا، ماڵئاوایی لە هاندەران و هاوتیمەکانی دەکات.

سبەی هەینی ئیزێ لە باشووری لەندەنەوە دەچێتە باکوور و پشکنینی پزیشکی بۆ کەتیبەکەی میکێل ئارتێتا دەکات.

دوێنێ شەو چی روویدا

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، ئارسیناڵ لەدوای دووپاتبوونەوەی پێکانی کای هاڤێرتز، دەستبەجێ ئۆفەرێکی پێشکەشی کریستال پاڵاس کرد.

هەرچەندە تۆتنهام دەمێکە لەسەرهێڵە بۆ گواستنەوەی ئیزێ، بەڵام ئارسیناڵ زوو گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەستپێکرد و لەسەر تەواوی مەرجەکانی کەسی رێککەوتن.

هەریەکە لە ئاندرێیا بێرتا، بەڕێوەبەری وەرزشی و تیم لێویس، جێگری سەرۆکی ئارسیناڵ سەرپەرشتی پڕۆسەی گواستنەوەی ئیزێیان دەکەن.

ئارسیناڵ لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا چەندین گرێبەستی گەورەی کرد لەوانە؛ کێپا ئاریزابالاگا، کریستیان مۆسکێرا، مارتن زوبیمێندی، کریستیان نۆرگارد، نۆنی مادوێکێ و ڤیکتۆر یۆکێرێش.

ئێزێ پێشتر یاریی لە ئەکادیمیای ئارسیناڵ کردووە و هاندەری منداڵی یانەکەیە، هەرچەندە گەنەرز حەزی لە گواستنەوەی بوو، بەڵام پێکانەکەی هاڤێرتز، هاوکێشەکەی بەخێرایی ئاوەژوو کردەوە.

ئێزێ لە هاوینی ساڵی 2020 لە کوینز پارک رەیجنەرزەوە بەبڕ 17 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە کریستال پاڵاس کرد. لەوساتەوە 169 یاریی بۆ هەڵۆکانی لەندەن کردووە و خاوەنی 40 گۆڵە. ئیزێ 12 یاریی نێودەوڵەتیشی لەگەڵ ئینگلتەرا کردووە و تەنیا یەک گۆڵی هەیە.

مەترسیدارترین هێڵی هێرشبەری ئەوروپا؛ ئیزێ چی بۆ پلانەکانی ئارتێتا زیاد دەکات؟

بابەتی زیاتر

Back to top button