دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ سانچۆ پەیوەندی بە سێریا ئەی دەكات و سێ یانە یاریزانێكی پاریسیان دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
وێستگەی داهاتووی جەیدن سانچۆ سێریا ئەی دەبێت، گاڵاتاسارای یەكەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێكی سیتی پێشكەش دەكات و سێ یانەی گەورە یاریزانێكی پاریس سانجێرمانیان دەوێت.
مانچێستەر یونایتد ئامادەیە ئۆفەرەكەی رۆما بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ بە خواستن قبوڵ بكات وچاوەڕێی بڕیاری یاریزانە 25 ساڵانەكەیە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
ئێڤەرتن لە گواستنەوەی تایلەر دیبلینگ هێرشبەری ساوسامتن شكستیهێنا و بیر لە یاریزانی دیكە دەكاتەوە – لیڤەرپوول ئیكۆ.
گاڵاتاسارای یەكەم ئۆفەر بە بەهای 8.6 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئێدەرسن پێشكەشی مانچێستەر سیتی دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.
چێڵسی كاتێک گرێبەست لەگەڵ ئالیخاندرۆ گارناچۆ و چاڤی سیمۆنس دەكات كە بتوانێت دوو هێرشبەەی بفرۆشێت – سكای سپۆرتس.
ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد و ناپۆلی هەوڵی گواستنەوەی لی كانگ ئین یاریزانی پاریس سانجێرمان دەدەن – كۆت ئۆفساید.
رۆما رەزامەندی دەربڕیوە بە خواستن و مافی كڕینەوەی بە 20 ملیۆن پاوەند گرێبەست لەگەڵ لیۆن بایلی یاریزانی ئاستۆن ڤیلا بكات – گازێتا دێلۆ سپۆرت.
كریستاڵ پاڵاس گفتوگۆكانی لەگەڵ لێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی بیلال خەنووس دەستپێكردووە یاریزانەكە وەک شوێنگرەوەی ئێبێرێچی ئیزێ دادەنرێت – ئاتلێتیک.
چێڵسی و بایرن میونشن لە گفتوگۆكانیان بۆ گواستنەوەی كریستۆفەر ئێنكونكو بەردەوامن – دەیلی مەیڵ.