دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەكی مەدریدی دەوێت و چێڵسی بەرگریكارێكی لیڤەرپوول دەكاتە ئامانج
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مانچێستەر سیتی گرنگی بە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی بەڕازیلی دەدات، نۆتینگهام یاریزانێكی مانچێستەر سیتی دەوێت و چێڵسی بیر لە گواستنەوەی بەرگریكارێک دەكاتەوە.
مانچێستەر سیتی گرنگی بەگواستنەوەی رۆدریگۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی ریال مەدرید دەدات – فابریزیۆ رۆمانۆ.
نۆتینگهام فۆرێست لە رێككەوتن لەگەڵ جەیمس ماكاتی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی نزیكە – ئاتلێتیک.
چێڵسی و لایپزیگ لە گفتوگۆكانیان دەربارەی چاڤی سیمۆنس و كریستۆفەر ئێنكونكو بەردەوامن – تۆک سپۆرت.
مۆناكۆ ئارەزووی گواستنەوەی كیران تریپیێر بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی نیوكاسڵ دەكات – سكای سپۆرتس.
ئالێكساندەر ئیزاک بیر لە گەڕانەوە بۆ نیوكاسڵ یان گرێبەستی نوێ ناكاتەوە مەگەر لیڤەرپوول راستەوخۆ پێی بڵێت كە گواستنەوەی لەم هاوینەدا ئەستەمە – گیڤ می سپۆرت.
لە گواستنەوەی جاک گرێلیش بو خواستن بۆ ئێڤەرتن بڕگەیەكی تێدایە كە بە 50 ملیۆن پاوەند دەتوانرێت گرێبەستەكەی بكرێت بە هەمیشەیی – ئاتلێتیک.
چێڵسی ئۆفەرێكی بە بەهای 43 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئیبراهیما كۆناتێ بەرگریكاری یانەی لیڤەرپوول پێشكەشكرد – دێفێنسا سێنترال.
نیوكاسڵ گرنگی بە گواستنەوەی بیلال خەنووس هێرشبەری مەغریبی لێستەر سیتی دەدات و لە گواستنەوەیدا رووبەرووی ركابەری لێدز یوناتد دەبێتەوە – تێلیگراف.
ئێڤەرتن دوای ئەوەی لە گواستنەوەی تایلەر دیبلینگ شكستیهێنا، هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی عەبدول فاتاو هێرشبەری یانەی لێستەر سیتی دەستپێكردووە – سكای سپۆرتس.
ئێلكای گوندۆگان لەلایەن گاڵاتاسارایەوە گرنگی پێدەدرێت و بەڵام دەیەوێت لە مانچێستەر سیتی بمێنێتەوە – فوتبۆڵ ئینسایدەر.