ئیسپانیاگرنگترین

🎥 | ئینیگۆ مارتینێز ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا دەکات

"سوپاسی کاتالوونیەکان دەکەم"

Yariga App

یاریگا –

ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریکاری ئیسپانی ماڵئاوایی لە هاندەرانی بارسێلۆنا دەکات.

ئێستا ئینیگۆ لە فڕۆکەخانەی بارسێلۆنایە و گەشتی پۆرتوگال دەکات، دواتر لەوێوە گەشتی سعوودیە دەکات و پەیوەندی بە نەسڕی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

سوپاس بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا بۆ ئەو دوو ساڵە دڵڕفێنەی بەیەکەوە بەسەرمانبرد

ئینیگۆ لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێكی ئازاد لە ئاتلێتیک بیلباوەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2026 بەسەردەچێت.

ئینیگۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا هەڵدەوەشێنێتەوە و وەک یاریزانێكی ئازاد و دەكات و تاوەكو 2027 پەیوەندی بە نەسڕەوە دەكات.

بارسێلۆنا لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ ماركوس راشفۆرد، خوان گارسیا و روونی بەرداخچی واژۆ كرد.

یانە كاتالۆنییەكە بۆ تۆماركردنی ناوی یاریزانە نوێیەكانی پێوویستە دەستبەرداری چەند یاریزانێكی ببێت.

تەواو؛ ئەستێرەیەک ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

بابەتی زیاتر

Back to top button