بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
فەرمی؛ نەورۆز گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی نەورۆز گرێبەستی موجتهبا موحسن، ناوەڕاستکاری راگەیاند.
یانەی نەورۆز رایگەیاند، بەفەرمی گرێبەستێکیان بۆ ماوەی یەک وەرز لەگەڵ موجتهبا موحسن، ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی قاسم واژۆ کردووە و موجتهبا بۆ وەرزی نوێ درێسی نەورۆز دەپۆشێت.
یاریزانە 25 ساڵانییەکە لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی 32 یاریی کردووە و سێ گۆڵی دروستکردووە.
یانەی نەورۆز سبەی یەکشەممە 3ـی ئابی 2025 دەست بە مەشقەکانی دەکاتەوە و خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکات.