بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆبامیانگ پەیوەندی بە یانەیەکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگ دەکات

Yariga App

یاریگا –

پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ جارێکیتر خۆری لە ئەورووپاوە لێهەڵدێتەوە و لە رێگەی یانەیەکی پێنج خولە بەهێزەکەوە دەگەڕێتەوە یاریکردن لەو کیشوەرە.

ئۆبامیانگ ماوەی 17 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر دەرکەوتووە و لەو کاروانە دوورودرێژەیدا چەندین یانەی بەهێزی ئەوروپای ئەزموونکردووە کە دیارترینیان ئەیسی میلان، لیل، مۆناکۆ، بۆروسیا دۆرتموند، ئارسیناڵ، بارسێلۆنا، چێڵسی، مارسیلیا و هاوینی رابردووش بە گرێبەستێکی دوو ساڵە روویکردە یانەی قادسیەی سعوودیە کە تازە سەرکەوتبوو بۆ خولی رۆشەنی ئەو وڵاتە.

نزیکی ناوەڕاستی ئەم مانگە بوو فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد یانەی مارسیلیا لەگەڵ ئەستێرە 36 ساڵیە گابۆنیەکە و کەسە نزیکەکانی گفتوگۆی کردووە و ئەگەرێکی بەهێزە بیگەڕێننەوە بۆ خولی فەڕەنسا.

ئێستاش هەمان رۆژنامەنووس پشتڕاستی کردەوە کە ئۆبامیانگ ئەمشەو لەگەڵ بریکارەکەی گەیشتووەتە شاری مارسیلیا بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی.

مارسیلیا وەرزی رابردوو پلەی دووەمی لیگ وەنیان مسۆگەر کرد و توانیان بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەدەستبهێنن و هاوشێوەی پاریس و مۆناکۆ نوێنەرایەتی یانە فەڕەنسیەکان بکەن لەو پاڵەوانێتیە گەورەی کیشوەرەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button