
یاریگا –
ریال مەدرید یەکێک لە یانە سوودمەندەکان بوو لە مۆندیالی یانەکان لە رووی کۆکردنەوەی داهاتەوە، دەرکەوت بڕێکی لە دەستکەوتەکان راستەوخۆ بۆ یاریزانەکانی بووە.
ریال کە تا قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە رۆشت و لەوێ 0-4 بە پاریس سانجێرمان دۆڕا، بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی وەک پاداشتی بەشداریی و بڕینی قۆناخەکان پێدرا. نوێترین زانیاریی باس لەوەدەکات یانەکە لەو بڕە زۆرە، بەشی یاریزانەکانی تیمی یەکەمیشی لێداوە.
بەگوێرەی راپۆرتێک کە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، ریال پاداشتێکی خەیاڵی بە هەر یاریزانێکی تیمی یەکەمی یانەکە بەخشیوە کە کۆی بڕەکە خۆی دەدات لە 280 هەزار یۆرۆ کە لەسەر بنەمای تێپەڕاندنی قۆناخەکانی پاڵەوانێتیەکە پێیان دراوە.
مارکا بڕی پاداشتی یاریزانەکانی مێرێنگی بەم شێوەیەی خوارەوە روونکردووەتەوە:
- 50 هەزار یۆرۆ بۆ تێپەراندنی قۆناخی کۆمەڵەکان
- 80 هەزار یۆرۆ بۆ تێپەڕاندنی قۆناخی 16
- 150 هەزار یۆرۆ بۆ گەیشتنیان بە چوارگۆشەی زێڕین
🚨 Real Madrid earned €80M in revenue during Club World Cup.
They gave a €280k bonus to every first-team player.
🔸 €50k for progressing through the Group Stage
🔸 €80k for winning Round of 16
🔸 €150k for reaching the Semis(Source: MARCA) pic.twitter.com/lcvM4utcJH
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 25, 2025