ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ سعوودیەکان لە بڕیاری گواستنەوەی ڤینیسیۆس پەشیماندەبنەوە

ریال مەدرید گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

سعوودیەکان چیدیکە بیر لە گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی ناکەنەوە و پەشیماندەبنەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لەڕێگەی کەسە نزیکەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر زانیاری وردیان دەستکەوتووە و پێیان راگەیاندوون چیدیکە ئۆفەرە زەبەلاحەکەی سعوودیەکان بۆ ڤینی بەردەست نییە و سعوودیەکان ئۆفەرەکەیان کشاندووەتەوە.

سعوودیە ئامادەبوو بە گرێبەستێکی زەبەلاح و بە بەهای یەک ملیار یۆرۆ ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەرەو خولی رۆشن بگوازێتەوە، بەڵام پاش دوو وەرز چاوەڕوانی بڕیاریانداوە چیدیکە چاوەڕوانی یاریزانەکە نەبن و لە گواستنەوەی دەکشێنەوە.

جونیۆر لە ئۆکتۆبەری 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکو هاوینی 2027 نوێکردەوە، لە مانگی فێبرایەر/شوباتەوە گفتوگۆکانی دووبارە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەستاوە و ناکۆکی لەنێوان ڤینی و یانەکە دروستبووە.

ڤینیسیوس جونیۆر داوای مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ دوای لێبڕینی باج دەکات، لەکاتێکدا کیلیان ئێمباپێ لە ریال مەدرید ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆ مووچە دوای لێبڕینی باج وەردەگرێت، ریال مەدرید ئامادە نییە لەو سنوورەی دایناوە بۆ مووچە و خەرجییەکانی، زیاتر بە ڤینی بدات.

مووچەی ساڵانەی ئێستای یاریزانە 25 ساڵانییەکە 15 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ڤینی بەوەندە رازی نییە و داوای پێنج ملیۆنی دیکە دەکات چونکە دەیەوێت مووچەکەی لە مووچەی کیلیان ئێمباپێ نزیکبێتەوە، ئەستێرە فەڕەنسییەکە بە پاداشتەکانەوە مووچەی ساڵانەی دەگاتە 40 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەکە کردووە.

بەڵام ریال مەدرید بەو دوایە رازی نییە، بەڵام بەهۆی کشانەوەی سعوودیەکان گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە ئاسانتر دەبێت و بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، ریال مەدرید لە 2026 جارێکی دیکە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی جونیۆر دەکات.

دوایین پەرەسەندن؛ ڤینیسیۆس ئۆفەری سعوودیەکانی بەدڵە و پێرێز بیر لە هالاند دەکاتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button