کۆتا پەرەسەندن لەنێوان دوو جەمسەرە لەندەنیەکە لەسەر گواستنەوەی مادوێکی

یاریگا –
کۆتا پەرەسەندنەکان لەبارەی گفتوگۆی نێوان ئارسیناڵ و چێڵسی بە وردەکاریی زیاترەوە ئاشکرا دەکرێت.
ئارسیناڵ چاوی لەوەیە باڵێکی چەپی ئاستبەرز بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی بەتایبەت کە گابریێل مارتینێلی بە ئەگەرێکی زۆرەوە گەنەرز جێدەهێڵێت. بۆ ئەو مەبەستەش نۆنی مادوێکی وەک یەکێک لە بژاردە بەهێزەکان خستە نێو پلانەکانیەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی هەواڵی ESPNی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، هەردوو جەمسەرەکەی لەندەن گەیشتوونەتە ئاستی پێشکەوتوو لەبارەی گواستنەوەی یاریزانە ئینگلیزیەکە.
ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی کە رێککەوتن لەسەر بەهای یاریزانە 23 ساڵیەکە 50 ملیۆن یۆرۆیە و رەنگە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە واژۆ لەسەر گواستنەوەکە بکرێت.
لە درێژەی زانیارییەکاندا ئی ئێس پی ئێن ئەوەی نووسیوە کە خودی میکێل ئارتێتا هاندەرێکی گەورەی مادوێکیە و پێیوایە ئەو یاریزانە دەتوانێت لە گەنەرز ببێتە یاریزانێکی تەواو ئاستبەرز لە باڵی چەپ.
🚨 Arsenal’s talks with Chelsea and Noni Madueke are progressing positively. 🤝
A deal worth around €50M could be sealed by the end of the week. ⏳
Mikel Arteta is a big fan of the Englishman and believes he can turn him into a top-class left-winger. 🌟
(Source: @espn) pic.twitter.com/YYJ4GW1d2r
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 7, 2025