فابریزۆ رۆمانۆ دەنگۆیەکانی سەبارەت بە تێر شتیگن رەتدەکاتەوە

یاریگا –
مارک ئاندرێ تێر شتیگن یەک لەو یاریزانانەیە دۆخی مانەوەی لە بارسێلۆنا هێشتا بە ناروونی ماوەتەوە ئەگەرچی زۆرترین قسە لەسەر رۆشتنی کراوە بەتایبەت دوای ئەوەی بارسا لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو نیتۆی بەڕازیلی لە ڤالێنسیاوە گواستەوە.
دەنگۆیەکان سەبارەت بە تێر شتیگن ئەمڕۆ گەیشتە ئاستێک کە سەرچاوە ئیسپانیەکان لەنێوشیاندا رۆژنامەی سپۆرت، باسی لەوەکرد کە یانەی ئینتەر میلان داوای گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە دەکات.
بەگوێرەی نوێترن زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتکراوەتەوە کە باس لە هەر نزیکبوونەوەیەکی ئینتەر و بارسا یاخود گۆڵپارێزەکە روویدابێت.
رۆمانۆ نووسیویەتی ئینتەر و بارسا هیچ پەیوەندییەکیان ئەنجام نەداوە. هەروەها یانە ئیتاڵیەکە و تێر شتیگنیش هیچ پەیوەندییەک نەبووە لەنێوانیاندا.
وەک رۆژنامەنووسە ناسراوەکەی بازاڕی گواستنەوەکان جەختیکردووەتەوە، سەربارەی راپۆرتەکان کە گوایە ئەم هاوینە مارک پەیوەندی بە نیرازوریەوە دەکات، نە هیچ پەیوەندییەک روویداوە، نە لێی نزیکبوونەوتەوە و نە قسەشی لەسەرکراوە.
بە ئەگەرێکی زۆرەوە بە مانەوەشی لە یانە کاتالوونیەکە، ئەو گۆڵپارێزە نەک نابێتە بژاردەی یەکەمی هانزی فلیک بۆ ناو گۆڵ، بەڵکوو دەکەوێتە دوای ڤۆیچێخ چێزنی کە وەرزی رابردوو ئاستێکی نموونەیی لەگەڵ یانەکە بەڕێکرد ئەگەرچی دوای وازهێنانیشی لە تۆپی پێ گەڕابووەوە بۆ لاکێشەی سەوز لەپێناو داخوازیەکەی بلاوگرانا.
سەرەتای ئەم مانگەش بوو کە زانیارییەکان باسیان لە رێککەوتنی زارەکی نێوان چێزنی و بارسا کرد بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.