یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ پەیوەندی بە خولی ئینگلیزیەوە دەکات

یاریگا –
یاریزانێکی دیاری ئاتلێتیکۆ مەدرید نزیکە لە جێهێشتنی رۆخی بلانکۆ و پەیوەندیکردنی بە پرێمەرلیگەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، رێککەوتن لەنێوان سەندەرلاند و رێنیڵدۆ مانداڤا کراوە بۆ گواستنەوەی یاریزانە مۆزەمبیقیەکە بۆ ریزی یانە ئینگلیزیەکە.
سەندەرلاند تازە سەرکەوتووەتەوە بۆ پرێمەرلیگ و دەیەوێ بە گواستنەوەی یاریزانێکی بەئەزموونی وەک رێنیڵدۆی تەمەن 31 ساڵ ریزەکانی تۆکمەتر بکات.
رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە گرێبەستی نێوان یانە ئینگلیزیەکە و بەرگریکارەکەی لای چەپ بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت.
🚨🔴⚪️ Reinildo to Sunderland, here we go! Two year deal done for the left back set to join from Atlético Madrid.
After young investment on Diarra #SAFC want to get right balance in terms of experience. Ambitious project with one more important addition. pic.twitter.com/NNv10RwlTU
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 29, 2025
رێنیڵدۆ یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی چەند ساڵی رابردووی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا لەوەتەی ساڵی 2022 لە لیلی فەڕەنسیەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ کردووە. لەو ماوەیەدا 77 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان بۆ یانەکەی ئەنجامداوە.