سوارێز: ئێنریکی لە کاریگەرترین راهێنەرەکانی ژیانمە

لویس سوارێز هێرشبەری یانەی ئینتەر مەیامی ستایشی لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان دەکات.
سوارێز بەشێک بوو لە نەوە زێڕینەکەی بارسا و ئێنریکی لە پاڵ لیۆنێل مێسی. ئەمشەویش لە قۆناغی 16ی جامی جیهانی یانەکاندا و لە ئەرکێکی نیمچە مەحاڵ دا، سوارێز و مێسی دەیانەوێت شکست بهێنن بە پاریس سان جێرمانەکەی ئینریکی و پاڵەوانی ئەورووپا.
سوارێز بۆ ماڵپەڕی فەرمی فیفا وتی
لویس ئێنریکی و مایسترۆ (ئۆسکار تابارێز راهێنەری ئۆرۆگوای)، دوو کاریگەرترین . راهێنەری کاروانی یاریکردنی منن لەرووی ئەوەی کە لێیانەوە فێربووم .
من خۆم بە رۆحیەتێکی جەنگاوەرانە یاری دەکەم بەڵام ئینریکی ئەوەی چڕتر کردەوە لە من دا. فێری کردم لە هەندێک شوێنی یاریگا یاری بکەم کە پێشتر نەمکردبوو. من رێزێکی زۆر زۆرم بۆی هەیە و بۆ ئەوەش کە وا دەکات هەمیشە یاریزانەکانی باشترین پێشکەش بکەن.
ئینتەر مەیامی تاکە یانەی خولی ئەمریکییە کە خۆی گەیاندووەتە قۆناغی 16 دوای سەرکەوتن بە پلەی دووهەم لە کۆمەڵەی پاڵمێراس، پۆرتۆ و ئەهلی.
لە بەرامبەردا پاریس بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوتووە لە کۆمەڵەی بۆتافۆگۆ، ئەتڵەتیکۆ مەدرید و سیاتڵ واندەرز.