
یاریگا –
یانەی لێستەر سیتی ئینگلیزی گرێبەستی رود ڤان نێستێلڕۆی راهێنەری هۆڵەندی یانەكەی هەڵوەشاندەوە.
ڤان نێستێلرۆی لە زستانی 2024 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی لێستەر سیتی وەرگرت.
Leicester City Football Club and Ruud van Nistelrooy have mutually agreed that Ruud’s contract with the Club as First Team Manager will terminate with immediate effect.
— Leicester City (@LCFC) June 27, 2025
بەفەرمی هەژماری فەرمی لێستەر سیتی لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند:
لێستەر سیتی و رود ڤان نێستێلڕۆی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی گەیشتوونەتە رێككەوتن.
وەرزی رابردوو لێستەر سیتی نەیتوانی لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە و وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنشیپ یاریی دەكات.