لیڤەرپوول ناوەستێت؛ نزیکە بەرگریکارێکی دیکە بە 50 ملیۆن پاوەند بگوازێتەوە ریزەکانی

یاریگا –
لیڤەرپوول سەرەڕای گواستنەوەی چوار یاریزان، هێشتا ناوەستێت و چاوی لە گواستنەوەی یاریزانی دیکەیە، لە پەلکێشکردنی مارک گێی بەرگریکاری کریستال پاڵاس.
ماڵپەڕی Daveockopـی بەریتانی کە لە یانەی لیڤەرپوول نزیکە، رایگەیاندووە رێدز لە گواستنەوەی مارک گێی بەرگریکاری کریستال پاڵاس نزیکبووەتەوە، لەکاتێکدا هەر لەم هاوینە لیڤەرپوول دوو بەرگریکاری دیکەشی بردووەتەوە ریزەکانی.
🚨 EXCLUSIVE NEWS: Liverpool are closing in on a deal to sign Marc Guehi from Crystal Palace. Guehi has just one year left on his deal at Palace. Liverpool have held discussions over recent months with Guehi’s representatives, as revealed exclusively in March. pic.twitter.com/tMZRwKF8JH
— DaveOCKOP (@DaveOCKOP) June 26, 2025
لیڤەرپوول دەیەوێت ئەو 30 ملیۆن یۆرۆیەی لە کوانسا بۆ بایەر لیڤەرکوزن دەستیکەوتووە، بڕێک پارەی دیکەی بخاتە سەر و مارک گێی بباتە ریزەکانی، کە هاوینی ساڵی رابردوو نیوکاسڵ یونایتد نزیکبوو بەرامبەر 60 ملیۆن پاوەند بیباتە ریزەکانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕە بەریتانییەکە، لیڤەرپوول ئامادەیە بەرامبەر 40 بۆ 45 ملیۆن پاوەند بەرگریکارە 24 ساڵانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئەو بەرگریکارە خاوەنی 23 یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 45 ملیۆن یۆرۆیە.