ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ چارەنووسی ئەستێرەیەکی ریال مەدرید یەکلاییدەبێتەوە

بڕیاری کۆتایی..

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی ئاندرێ لونین یەکلاییدەبێتەوە و گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکە لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئاندرێ لونین بڕیاریداوە لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و لەم هاوینە یانە ئیسپانییەکە جێناهێڵێت، بەر لە یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان ریال مەدریدی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکا، لونین ئۆفەری چەند یانەیەکی پێگەیشتووە، یەکێک لەو یانانە گالاتاسەڕای تورکییە، بەڵام هیچکام لە ئۆفەرەکان رازیکەر نەبوون، بۆیە بڕیاریداوە بمێنێتەوە و بۆ کارکردن لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ تامەزرۆیە.

لونینی 26 ساڵان لەوەتەی ساڵی 2018 پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کردووە و لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 18 ملیۆن یۆرۆیە.

گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکە هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکو هاوینی 2030 نوێکردەوە.

لە وەرزی 2023/2024 بەهۆی پێکانی تیبۆ کۆرتوا، تواناکانی خۆی سەلماند و هۆکارێکی سەرەکی بەدەستهێنانی پازدەیەمین چامپیۆنزلیگی ریال مەدرید بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button