ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رەفتارەکانی یامال یاریزانانی بارسێلۆنا نیگەران دەکات

Yariga App

یاریگا –

هاوڕێکانی لامین یامال لە بارسێلۆنا، بە هەوڵەکانی ئەو یاریزانە بۆ کاریگەری لەسەر بڕیارە وەرزشییەکانی یانەکە نیگەرانن.

لامین یامال، هێرشبەری لاوی بارسێلۆنا کە پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتوو رووخساری سەرەکی کاتالۆنیەکان بێت لە ئێستاوە کاریگەری لەسەر بازاڕی گواستنەوەی یانەکەیدا هەیە و بە گوێڕەی زانیارییەکانی ئێل ناسیۆنال، یاریزانەکانی دیکە لەم بابەتە نیگەرانن.

یامال وەرزێکی نایابی لە ژێر سەرپەرشتی هانزی فلیک بەرێ کرد، لە 55 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 18 گۆڵی کرد و 25 ئەسیستیشی هەبوو، هەوڵەکانی ئەو ئەستێرە لاوە یارمەتی تیپەکەیدا سێ نازناوەکەی ئیسپانیا بەدەستبهێنن.

بەڵام ئێستا هاوڕێکانی ئەو یاریزانە تەمەن 17 ساڵە نیگەرانن لە چالاکییەکانی ئەم دواییەی ئەو یاریزانە لە بەدواداچوونی بارسێلۆنا بۆ نیکۆ ویلیامس. هێرشبەرەکەی ئەتلەتیک بلباو پێشتر ئارەزووی پەیوەندیکردنی بە بلاوگرانا نیشانداوە و وادیارە ئۆفەرە گەورەکەی یانەکەی رەتکردووەتەوە بۆ ئەوەی خەونەکەی بەدیبهێنێت.

لامین یامال پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هاونیشتیمانەکەی هەیە و حەز دەکات شانبەشانی ئەو لە کامپ نو یاری بکات. لە کاتێکدا یامال هێشتا نەیتوانیوە لە دەرگای خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە بدات بۆ تەواوکردنی گواستنەوەکە، بەڵام هەوڵی داوە کاریگەری لەسەر پڕۆسەکە دروست بکات.

دوای ماوەیەکی کەم لە چاوپێکەوتنی دیکۆ و ویلیامز، یامال وێنەیەکی خۆی لەگەڵ نیکۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە کە زۆرێک بە پەیامێکی راستەوخۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەیانبینی.

ئەگەری گواستنەوەی ویلیامز بۆ بارسێلۆنا کاریگەری لەسەر یاریزانانی وەک رافینیا و فێران تۆرێس هەیە، بۆیە هەڵسوکەوتی یامال توڕەیی لە ژووری جلگۆڕین دروستکردووە. هەروەها نیگەرانی هەیە سەبارەت بە کاریگەری ئەو لاوە لە پشت پەردەوە لە کامپ نو. زۆرێک پێیان وایە کاریگەریی ئەو لاوە ئیسپانییەکە لەسەر بڕیارەکانی یانە جارێکی دیکە دەتوانێت کاتالۆنیەکان تووشی کێشە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button