ژیری دەستکرد شێوازی بەڕێوەبردنی یارییەکان تاهەتایە دەگۆڕێت

یاریگا –
تەکنەلۆژیای نوێ یارمەتی هاندەران دەدات لە روانگەی ناوبژیوانانەوە حاڵەتە گوماناوییەکان ببینن لەلایەکی دیکەوە ژیری دەستکرد زووتر ئۆفساید دیاری دەکات و گۆڵپارێزەکانیش بەهۆی بەفیرۆدانی کاتەوە سزا دەدرێن.
جامی جیهانی یانەکان گۆڕانکاریەکی بەرچاوی بەسەرهاتووە و ژمارەی یانە بەشداربووەکان چوار هێندە زیادی کردووە بۆ 32 یانە، بەڕێوچوونی پێشبڕکێکە لە ساڵانە بۆ چوار ساڵ جارێک گۆڕا و خەڵاتی پاڵەوان کە پێشتر 5 ملیۆن دۆلار بووە ئێستا بۆ 35 ملیۆن دۆلار زیاد کراوە.
تەنیا ژمارەکان نین کە لە پاڵەوانێتییەکەدا گۆڕاون. هەروەها فیفا هەوڵدەدات تەکنەلۆجیای نوێ بخاتە روو، لەوانەش زیرەکی دەستکرد بۆ یارمەتیدانی ناوبژیوانان، هەروەها یاسای توندتر لەسەر گۆڵپارێزەکان کە لەکاتی کات بەفیڕۆ دان جێبەجێ دەکرێت.
لێرەدا باسی ئەو سێ گۆڕانکارییە گەورەکە دەکەین کە لەم پاڵەوانێتییە جێبەجێ کراون.
کامێرای جەستەی ناوبژیوان چییە، لە جامی جیهانی یانەکاندا چۆن کاردەکات؟
کامێرای بچووک کە لەسەر گوێ و سنگی ناوبژیوانەکانەوە چەسپێندراوە، راستەوخۆ لە نیگای ناوبژیوانەکانەوە دیمەنە گوماناوییەکان و فاولەکان بۆ بینەران دەگوازێتەوە لە هەمان کاتیشدا دیمەنی ناوازە پێشکەش بە هاندەران دەکرێت سەبارەت بە گۆڵ و سەیڤ و راکردن و بڕینی یاریزانان.
Vini amarelado por simulação 🟨@FIFACWC | 14 Junho – 13 Julho | Vê todos os jogos grátis em https://t.co/fpfuiyzIoG | #FIFACWC #TakeItToTheWorld
📲 Todos os jogos em direto e exclusivo na app DAZN pic.twitter.com/kZ2GUKafSN
— DAZN Portugal (@DAZNPortugal) June 18, 2025
ئامانج لێی پێشکەشکردنی ئەزموونێکی نوێیە بۆ بینەرانی تەلەفزیۆن، پیرلۆیجی کۆلینا، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیفا لەکاتی راگەیاندنی ئەم گۆڕانکاریە گوتی:
تەکنەلۆژیاکە لەم پاڵەوانێتییەکەدا تاقیدەکرێتەوە و دەرفەتێک دەداتە دەستەی یاسادانانی تۆپی پێ کە پێداچوونەوەی پێدا بکات، لەگەڵ گرتە ڤیدیۆییەکانی ساتی مشتومڕاوی، بۆ جێبەجێکردنی درێژخایەن لە پاڵەوانەتییەکانی دیکەدا.
بۆ ئێستا ئەمە تەنیا تاقیکردنەوەیەک دەبێت. پێویستە شتێکی نوێ بکەین و تا سادەتر بێت باشترە. بۆیە هەندێک یاسامان گۆرانکاری پێکرد. رەنگە لە داهاتوو بەردەوام کاری پێبکەین.
ژیری دەستکرد چۆن بۆ بڕیاردانی ئۆفساید بەکاردێت؟
لە کاتێکدا هاوکاری تەکنەلۆژیا لە بڕیاردانی ئۆفساید شتێکی نوێ نییە، بەڵام لە مۆندیالی یانەکان کەمێک جیاوازتر بەکاریدەهێنێت بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد بۆ “ئۆفسایدی نیمچەخۆکار”.
گرتەڤیدیۆکان لە 16 کامێرای جیاوازەوە دیمەنە راستەوخۆکان بۆ پڕۆگرامێکی ژیری دەستکرد دەگوازێتەوە کە هەر یاریزانێک لە ئۆفساید بێت پێی بەرتۆپ بکەوێت راستەوخۆ ناوبژیوان لە حاڵەتی ئۆفساید ئاگادار دەکاتەوە. لەم سیستەمە نوێەدا ئاڵای ناوبژیوانی لا زووتر بەرز دەکرێتەوە. بەرپرسان هیوادارن ئەم میکانیزمە نوێیە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی کات بە فیرۆدان.
یاسای نوێ بۆ بەفیرۆدانی کات لەلایەن گۆڵپارێزەکانەوە:
ئەم بابەتە زۆر نوێ نییە بەڵام فیفا داوای لە ناوبژیوانان کردووە هەر گۆڵپارێزێک تۆپ لەی خۆی بهێڵێتەوە و کات بە فیرۆ بدات ئەوا سزای بدات. لە یاسا نوێیەکەدا گۆڵپارێزەکان ناتوانن لە هەشت چرکە زیاتر تۆپ لای خۆیان بهێڵنەوە، لە ئەگەری هێشتنەوە زیاتر ئەوا کارتی زەردیان پێدەدرێت و دەبێتە هۆی لێدانی گۆشە بۆ رکابەر.