دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ یۆکێرێش وەڵامی کۆتاییدایەوە و لیڤەرپوول چاوی لە یاریزانێکی گرانە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر یۆکێرێش چیدیکە گفتوگۆ ناکاتەوە و چێڵسی چاوی لە ئەستێرەیەکی ئاستۆن ڤیلایە…

ڤیکتۆر یۆکێرێش، ئامانجی مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ رەتیکردەوە هیچ گفتوگۆیەک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سپۆڕتینگ بکات – میرەر

فولهام ئۆفەرێکی 32 ملیۆن پاوەندی لیدز یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لە رۆدریگۆ مونیز رەتدەکاتەوە – ستاندارد

مایلس لویس سکێڵی نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ و دەبێتە خاوەنی یەکێک لە بەرزترین مووچەی یاریزانانی تەمەنی خۆی (18 ساڵ) – ئاتلێتیک

چێڵسی لە چاودێریکردنی مۆرگن رۆجەرز، ئەستێرەی ئاستۆن ڤیلا بەردەوامە و ئامادەیە ئۆفەر پێشکەش بکات – دەیلی مەیڵ

لیڤەرپوول ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری نیوکاسڵ ئامادە دەکات – گیڤ می سپۆرت

ئاستۆن ڤیلا ئامادەیە دەستبەرداری ئێمی بوێندیای 28 سالان ببێت، بەڵام بە ئۆفەری کەمتر لە 20 ملیۆن پاوەند رازی نییە – کۆت ئۆفساید

چێڵسی پەیوەندی سەرەتایی لەگەڵ برایتن بۆ گواستنەوەی جواو پێدرۆ کردووە، نیوکاسڵ یونایتدیش داوای دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

برێنتفۆرد بڕی 50 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە یۆوان ویسا، هێرشبەری کۆنگۆیی دادەنێت. یاریزانەکە لەلایەن نۆتینگهام فۆڕێست، تۆتنهام، ئارسیناڵ، فەنەرباچێ و گاڵاتەسەڕای داواکراوە – تیم تۆک

نیک پۆپ، گۆڵپارێزی ئینگلیزی نایەوێت نیوکاسڵ یونایتد جێبهێڵێت، هەرچەندە لەلایەن لیدز یونایتد داواکراوە – TBR فووتبۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button