
یاریگا –
ریال مەدرید نزیکە لە بەفەرمی راگەیاندنی نوێکردنەوەی یاریزانێکی یانەکەی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، راوول ئاسێنسیۆ واژۆی لەسەر گرێبەستێکی نوێ کردووە لەگەڵ ریال و بەمزووانە دەبێتە فەرمی.
رۆمانۆ بەشێک لەگرنگترین وردەکارییەکانی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە گرێبەستەکە ئەو بەرگریکارە تا ساڵی 2031 لە قەڵای سپی دەهێڵێتەوە.
یاریزانە 22 ساڵییەکە لە یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی مێژووی ریال مەدریددا کە بەبێ بردنەوەی هیچ نازناوێک کۆتاییان پێهێنا، وەک جێگرەوەیەکی سەرەکی دەرکەوت لەدوای پێکانە زۆروزەوەندەکانی هێڵی بەرگری ریال مەدرید. هەرزووش بە ئاستە نایابەکەی توانی متمانی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری پێشوو بەدەستبهێنێت.
ریال ئەو ئەستێرە ئیسپانییە 22 ساڵییە وەک یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی پرۆژەی داهاتوو دەبینێت لەکیر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری نوێ. هەربۆیە نرخێکی خەیاڵیی خستووەتەسەر مەرجی هەڵوەشاندەنەوەی گرێبەستەکەی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کارگێڕی ریال بڕی یەک ملیار یۆرۆی لەسەر ئەسێنسیۆ داناوە تا هیچ یانەیەک نەتوانێت لێی نزیکبێتەوە.
رۆمانۆ نووسیویەتی رێککەوتنەکە واژۆکراوە. ئەوەش واتا تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.
🚨🤍 Raúl Asencio has signed new deal at Real Madrid valid until June 2031, plan revealed in March confirmed!
Agreement sealed and understand new release clause will be €1B. 💣 pic.twitter.com/CzVdCCiGBH
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 14, 2025
ئەگەرچی لە مێرکاتۆی هاویندا یانە شاهانەکە دین هاوسن و ترێنت ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدی گواستەوە، بەڵام هیچ کام لەو دوو ئەستێرەیە بۆ شوێنەکەی راوول نییە. بەڵکوو هەڵکشانی تەمەنی ئانتۆنی رودیگەر و دەیڤید ئالابا لەلایەک و، پێکانە زۆرەکانی ئیدێر میلیتاو لەلایەکیتر وایکرد پیش هەمووشتێ چاکسازیی لەو هێڵەدا بکات پێش دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان.