ئیتاڵیاگرنگترین

راهێنەری نوێی ئیتاڵیا ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ناوێکی ناسراو پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەگرێتەدەست.

بەگوێرەی زانیارییەکی بەپەلەی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ، راهێنەری داهاتووی ئازوری جینارۆ گاتوسۆی ئەفسانەی مێژوویی ئەو وڵاتە دەبێت.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە گاتوسۆ جێگەی لوچیانۆ سپالێتی دەگرێتەوە کە بە رێککەوتنێکی دوولایەنە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە جێدەهێڵێت دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ.

گاتوسۆ کە لە کاروانی یاریکردنیدا وەک ئایکۆنێکی ئەیسی میلان دەناسرێتەوە کاتێک لە 1999-2012 درێسی رۆسۆنێری پۆشی، دوای ساڵێک بواری راهێنەرایەتی تاقیکردەوە و بۆ یەکەمین جار لەگەڵ یانەی سیۆنی سویسری دەرکەوت. دواتر چەندین یانەی نێوخۆیی و دەرەکیی تاقیکردەوە. لەوانە؛ ئۆ ئێف ئای یۆنانی، پیزای ئیتاڵی، ئەیسی میلان، ناپۆلی، ڤالێنسیا، مارسێلیا و هایدوکی کرواتی.

ناوبراو لەگەڵ ئەوەی وەک راهێنەر زۆر یانەی ئەزموون کردووە، بەڵام خاوەنی تاکە یەک نازناوە ئەویش جامی ئیتاڵیابوو لەگەڵ ناپۆلی لە 2019-2020.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button