ئیتاڵیا

فەرمی: ئاتالانتا گواستنەوەی یاریزانێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ راگەیاندنی فەرمی ئاتالانتا، بڕگەی کڕینی ئۆدیلۆن کۆسۆنۆ چالاککرا، بەمەش بەرگریکاری کۆتدیڤوار یەکەم گرێبەستی ئەم وەرزەی یانە ئیتاڵییەکەیە.

کۆسونۆ لە گواستنەوەکانی زستانە بە خواستن لە بایەر لیڤەرکوزنەوە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەکەوە کرد، ئەمەش دوای پێکانێکی سەختی جۆرجیۆ سکالڤینی بەرگریکاری یانەکە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بەرگرییەی کە جیان پیێرۆ گاسپێرینی راهێنەری پێشووی ئاتالانتا بەجێی هێشتووە. بەرگریکارە تەمەن 24 ساڵەکە، بە ئاستێکی باشی لە 18 یاریدا لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا، کە یارمەتییەکی زۆری ئاتالانتای دا بۆ سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ، بەرپرسانی یانەکەی رازی کرد بڕگەی کڕینی بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ چالاک بکەن و گرێبەستەکەی بکەنە هەمیشەیی.

کۆسۆنۆ لە وەرزی رابردوودا دوای ئەوەی لەسەر داوای راهێنەری ئێستای ریال مەدرید و راهێنەری پێشووی بایەر لیڤەرکوزن چابی ئاڵۆنسۆ جێگای خۆی لە پێکهاتەی یانە ئەڵمانییەکە لەدەستدا بڕیاریدا لیڤەرکۆزن جێبهێڵێت تاوەکوو دەرفەتی یاریی کردنی زیاتری بۆ بڕەخسێت.

بەشێک لە هاندەرانی تۆپی پێی ئیتاڵیا پێیان وایە بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستی کۆسۆنۆ لە ئاتالانتا پێشەکییەکە بۆ رۆیشتنی جۆرجۆ سکالڤینی لە یانەکە؛ بەرگریکارە ئیتاڵییەکەش لەلایەن میلانەوە کراوەتە ئامانج، هەروەها ئینتەرمیلانیش وەک یەکێک لەو یانانە باس دەکرێت کە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە تەمەن 21 ساڵە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button