ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لە رێگای ئاڵۆنسۆ، فلۆریان ڤیرتز لە لیڤەرپوول هەڵدەگەڕێنێتەوە

مەدریدییەکان بێهیوا نەبوون..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزن بێهیوا نەبووە و هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید ئاگاداری ئەوەیە، کە لیڤەرپوول لە گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز نزیکبووەتەوە، بەڵام هیوایان لەدەستنەداوە و دەیانەوێت لەم مێرکاتۆیە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

سیمۆن رۆڵفێس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانییەکە لە پرێس کۆنفڕانسی ناساندنی ئێریک تێن هاخ، وەکو راهێنەری نوێی یانەکە، باسی داهاتووی ڤیرتزی کرد و دووپاتیکردەوە، لیڤەرپوول تاکە بژاردەی یاریزانەکەیە؛

لیڤەرپوول زۆر بە جیدی کار لەسەر گواستنەوەی ڤیرتز دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا یارەیزانی ئێمەیە و لەم قۆناخەدا هیچ شتێکی نوێ نییە باسی بکەم.

بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، لە بێرنابیۆ بڕوایان وایە هێشتا گرێبەستی ڤیرتز بۆ لیڤەرپوول یەکلایی نەبووەتەوە و هیوایان بۆ بەدەستهێنانی یاریزانەکە ماوە.

یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت لە رێگەی چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری پێشووی لیڤەرکوزن و ئێستای ریال مەدرید، فلۆریان لە لیڤەرپوول هەڵگەڕێنێتەوە.

ڤیرتز لە ساڵی 2020 لە کۆڵنەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد، رۆڵێکی سەرەکی لە بردنەوەی نازناوی بۆندسلیگای وەرزی 2023-24 گێڕا و خەڵاتی باشترین یاریزانی خوولەکەی بەدەستهێنا.

دوایین پەرەسەندن؛ کێ لە گواستنەوەی ڤیرتز رکابەری لیڤەرپوول دەکات؟

بابەتی زیاتر

Back to top button