ئیتاڵیاگرنگترین

پەیامێک لە میلانەوە بۆ هاندەران؛ سەر لە نوێ دەستپێدەکەینەوە

بەڕێوەبەرێکی نوێی وەرزشی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان بەڕێوەبەرێکی نوێی وەرزشی دەستنیشانکرد و شۆڕشێکی نوێی گواستنەوەکان دەستپێدەکات.

یانە ئیتاڵییەکە دوێنێ دووشەممە، ئیگالی تارێ، وەکو بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی یانەکە ناساند، ئەمەش دوای بەڕێکردنی وەرزێکی خراپ و نەگەیشتن بە چامپیۆنزلیگ.

میلان پلەی هەشتەمی سێریا ئەی بەدەستهێنا و ناتوانێت لە وەرزی داهاتوودا بەشداری هیچ پاڵەوانیەتییەکی ئەوروپی بکات، ئەمەش یەکەم دابڕانی ئەوروپییە لە شەش ساڵی رابردوودا.

جۆرجیۆ فورلانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری میلان لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە؛

دڵخۆشین بە پێشوازیکردن لە تارێ وەکو ئەندامێکی نوێی خێزانی رۆسۆنێری. تارێ دروستترین کەسە تاوەکو سەر لە نوێ دەستپێبکەینەوە.

تارێ 15 ساڵ بەڕێوەبەری وەرزشی لازیۆ بوو، سەرپەرشتی بردنەوەی سێ نازناوی جامی ئیتاڵیا و سێ جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکەی پایتەخت کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button