بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ئەستێرەکەی میلان دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی ئەیسی میلان بووەتە جێی بایەختی یانەی مانجێستەر سیتی و لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەفەرمی ئۆفەر پێشکەشی بە لایەنی ئیتاڵی دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، مان سیتی چاوەڕوانیی کۆتاییهاتنی یارییەکانی خولی ئیتاڵی دەکات و، لەوەودوا بە فەرمی گرێبەستێکی کراوە پێشکەشی رۆسۆنێری دەکەن بۆ گواستنەوەی تیجانی رێندێرس.

لەدوای رۆیشتنی کێڤن دی بڕۆین کە سێشەممەی رابردوو کۆتا یاریی خۆی لەنێو یاریگای ئیتیحاد ئەنجامدا و ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکە کرد، سیتی پێویستی بە سوپەرستارێکە بۆ سەرکردایەتیکردنی هێڵی ناوەراست تا شوێنەکەی دی بڕۆین پربکاتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش رێندێرسی هۆڵەندی بە باشترین بژاردە دەبینێت.

رۆمانۆ هەڵوێستی ئەستێرە هۆڵەندەکەی زانیوە و نووسیویەتی کە ئێستا ئەو یاریزانە دەیەوێ جارێ بیری لای کۆتا یارییەکانی ئەم وەرزەی میلان بێت، هەرچی مانچێستەر سیتە رێز لەو بیرکردنەوەی تیجانی دەگرێت و دوای ئەوە گرێبەستەکەی بەفەرمی پێشکەش دەکات کە وەک ئامانجێکی سەرەکی گواستنەوەکانی هاوین دەیبینێت.

رەنگە بێهیوابوونی میلان لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو یەکێک لە هۆکارەکانبێت یاریسازە هۆڵەندیەکە بیر لە رۆیشتن بکاتەوە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەیەکی کێبڕکێکار و بەشدار لەو پاڵەوانێتیە گەورە.

یاریزانە 26 ساڵییەکە تا هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ میلان هەیە. بەهای لە بۆرسەی یاریزاناندا 50 ملیۆن یۆرۆیە. ئەوەش نرخێکە رەنگە مان سیتی بەئاسانی بتوانێت دابینی بکات لەپێناو گواستنەوەیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button