بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو ؛ لویس ئێنریکێ داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە

هەموو شتێک یەکلاییبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان داهاتووی یەکلاییکردووەتەوە و لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە بەردەوامدەبێت.

رۆژنامەنووسی RMC فابریس هاوکینز بڵاویکردووەتەوە، لویس کامپۆس، بەڕێوبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لویس ئێنریکێ نزیکبووەتەوە و تەنیا هەنگاوێک لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دوورە.

رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشتا پاریس و ئێنریکێ نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام گفتوگۆکان بەرەوپێشچوون و ناسر خلێفی سوورە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرە ئیسپانییەکە و ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت.

هاوکات ناسر خلێفی لەسەر داوای ئێنریکێ بڕیاریداوە گرێبەستی لویس کامپۆسیش نوێبکرێتەوە، بەڕێوبەرە پۆرتوگالییەکە لە هاوینی داهاتووش لە مێتکاتۆی هاوینە سەرکردایەتی پاریس دەکات. بەڵام وادەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەوێتە دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ چونکە یانەکە نایەوێت سەرنجی لەسەر ئەو یارییە لابچێت.

راهێنەرە تەمەن 54 ساڵانییەکە لە هاوینی 2023 وەک راهێنەری سانجێرمان دەستنیشانکرا و ماوەی دوو وەرزە لەگەڵ یانەکە بەردەوامە.

لەگەڵ یانە پاریسییەکە لە 109 یاری خاوەنی 76 بردنەوە، 19 دۆڕان و 14 یەکسانبوونە. دوو نازناوی لیگ وەن، نازناوێکی جامی فەڕەنسا و دوو سوپەری فەڕەنساشی بەدەستهێناوە. لەم وەرزەش یانەکەی گەیاندووەتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button