ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لەگەڵ بەرگریکارێکی باڵی چەپ رێکدەکەوێت

سێیەم گرێبەستی هاوینە..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارێکی باڵی چەپ نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی رێلێڤۆ ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید و  ئالڤارۆ کارێراس لە رێککەوتن لەسەر مەرجە کەسییەکان و واژۆکردنی گرێبەستێک بۆ ماوەی شەش وەرز نزیکبوونەتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە لە چەند رۆژی داهاتوو گفتوگۆی نێوان ریال مەدرید و بێنفیکا بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە چڕتر دەبنەوە.

کارێراس تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ بێنفیکا هەیە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ریال مەدرید دەیەوێت بێنفیکا رازیبکات بە نرخێکی کەمتر دەستبەردای ببێت و بەتەواوی لە گواستنەوەی یاریزانەکە نزیکبووەتەوە.

مرێنگی بەگەرمی چووەتە مێرکاتۆی هاوینە، گرێبەستی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری باڵی راستی لیڤەرپوول و دین هاوسن، دڵی بەرگری بۆرنمسی یەکلاییکردووەتەوە و هەردوو یاریزانەکە مەدریدین.

هەر بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، لەسەر داوای چابی ئاڵۆنسۆ، تاوەکو دوو هەفتەی داهاتوو ریال مەدرید ناوەڕاستکارێکیش دەگوازێتەوە. ئانجێلۆ ستیلەر، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی شتوتگارت، یەکێکە لەو ناوەڕاستکارانەی ریال مەدرید پێی سەرسامە و بەهای یاریزانەکە 40 ملیۆن یۆرۆیە.

یەکلاییدەبێتەوە؛ تیۆ هێرناندێز خۆی پێشکەشی ریال مەدرید دەکات و دوو بەرگریکاری دیکەش بژاردەی سەرەکین

 

بابەتی زیاتر

Back to top button