ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دی بڕۆین پەیوەندی بە رکابەرێکی راستەوخۆی مانچێستەر سیتی دەکات

هیچ شتێک دوورنییە.....

Yariga App

یاریگا –

کێڤن دی بڕۆین، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بەدووری نازانێت پەیوەندی بە یانەیەکی رکابەری مان سیتی لە پرێمەرلیگ بکات.

دی بڕۆین دوای 10 ساڵ، بڕیاری جێهێشتنی مان سیتیدا و لە کۆتایی مانگی داهاتوو، گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەی داهاتووی دەستنیشان نەکردووە.

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول لە بەشداریکردنی بەرنامەیەکی تۆڕی وەرزشی سکای سپۆرتسدا پەیامێکی ئاڕاستەی دی بڕۆین کرد؛

دەمەوێت پیرۆزبایی کاروانە وەرزشییەکەی لێبکەم، کارێکی زۆر ناوازەی لە مان سیتی کردووە و بۆ پرێمەرلیگش باشبووە. هیوای باشترینی بۆ دەخوازم و ئێمە شوێنمان بۆی هەیە!.

دوای دۆڕانی یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بەرامبەر کریستال پاڵاس، دی بڕۆین قسەی بۆ سکای سپۆرتس کرد؛

بڕیارەکەم هەرچی بێت، دەمەوێت تۆپی پێ بکەم، دەزانم چاوتان لەوەیە پەیوەندی بە کام یانەوە دەکەم، بەڵام هەرکاتێک بڕیارمدا، ئێوەش بڕیارەکەم دەزانن.

تاوەکو ئێستا نازانم لە پرێمەرلیگ دەمێنمەوە یاخود نا، ئەمە پەیوەستە بەوەی پێشکەش دەکرێت. من خێزانێکم هەیە و خاوەنی منداڵی بچووکم، بۆیە بڕیارەکە تەنیا بە خۆمەوە پەیوەست نییە، بەڵکو دەبێ بڕیارەکە بۆ هەمووان گونجاو بێت. ئەگەر لە تەمەنی 20 ساڵیدا بوومایە، ئەوا بڕیاردان ئاسان بوو.

لە وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە مانەوەی لە پرێمەرلیگ، دی بڕۆین روونیکردەوە؛ ”لەوانەیە لە پرێمەرلیگ بمێنمەوە”.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ناپۆلی گفتوگۆی لەگەڵ نوێنەرانی دی بڕۆین دەستپێکردبوو، جیا لەمەش چەند ئۆفەرێکی لە خولی ئەمریکی پێگەیشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button