
یاریگا –
رۆبێرتۆ فێرمینیۆی بەڕازیلی خولی رۆشنی سعوودیە جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە نیشتیمانەکەی.
رۆژنامەنووسی بەریتانی بێن جەیکبز بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت رۆبێرتۆ فێرمینیۆ لەم هاوینە ماڵاوایی لە ئەهلی سعوودی بکات و یانەکە جێدەهێڵێت.
فێرمینیۆ لە هاوینی 2023 لیڤەرپوولی جێهێشت و بێبەرامبەر پەیوەندی بە ئەهلی کرد، ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و تاوەکو 2026 لەگەڵ یانە سعوودیەکە گرێبەستی هەیە.
Understand Bobby Firmino is expected to leave Al-Ahli this summer.
Firmino has one year left on his Al-Ahli contract but is actively looking to return to Brazil.
Flamengo is one club to watch.🇧🇷 pic.twitter.com/iCDRHjHiMp
— Ben Jacobs (@JacobsBen) May 13, 2025
بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی بێن جەیکبز، بۆبی هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ بەڕازیل چڕکردووەتەوە و یانەی فلامینگۆش یەکێکە لەو یانەنەی ئارەزووی گواستنەوەی دەکات.
هێرشبەرە 33 ساڵانییەکە بە درێسی ئەهلی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 65 یاریی کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵی دروستکردووە. لەم وەرزە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا.