ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز بە بڕیارێک ئاڵۆنسۆ شۆک دەكات

Yariga App

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە بڕیارێک و پێش وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە چابی ئاڵۆنسۆ شۆک دەكات.

یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی بە فەرمی رۆیشتنی چابی ئاڵۆنسۆی لە ریزەكانی یانەكەی لە كۆتایی وەرز راگەیاند، هەروەها ریال مەدریدیش رۆیشتنی كارلۆ ئانچێلۆتی لە یانەكەی راگەیاند و ئەركی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی بەڕازیلی وەرگرت.

بە گوێرەی زۆربەی سەرچاوەكان فلۆرینتینۆ پێرێز بڕیاریداوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی یانەكەی بە گواستنەوەی چەند یاریزانێک بەهێزتر بكات.

لەم وەرزەدا ریال مەدرید نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و نزیكە لەوەی وەرزێكی سفر نازناوی هەبێت.


بەگوێرەی زانیارییەكانی ئێنریكێ سانز رۆژنامەنووس لە تۆڕی دێفێنسا سێنترال، ریال مەدرید بڕی 160 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانان لە گواستنەوەكانی هاوینەدا داناوە، پێرێز رەتیكردووەتەوە ئەو بڕە پارەیە زیاد بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئەگەری فرۆشتنی هەر یاریزانێکی وەک ڤینیسیۆس یان رۆدریگۆ ئامادەیە ئەو بڕە پارەیەی لە فرۆشتنی وەریدەگرێت لە گواستنەوەی یاریزانی دیكە خەرج بكات.

ئەوەش بڕە پارەیەكی كەمە بۆ چابی ئاڵۆنسۆ تاوەكو بتوانێت ریزەكانی بە تایبەت هێڵی بەرگری رێكبخاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button