عێراقکوردستان

زاخۆ میوانداری حدوودی کۆتا ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەکات

ئەمجەد عەتوان یاریی ناکات و ژیلوان حەمەدیش گەڕایەوە راهێنانەکان

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەر رووبەڕووی حدوودی کۆتا ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەبێتەوە.

لە گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، سێ شەممە ( 13ـی ئایاری 2025 ) کاتژمێر 4ـی ئێوارە، زاخۆ بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی میوانداری حدوودی کۆتا ریزبەندی خولەکە دەکات، ئەمڕۆ بە فەرمی سزای یاریی کردنی بێ هاندەر تا کۆتایی لە سەر زاخۆ و نەورۆز هەڵگیرا و لە یاریی هەر دوو یانە لە جامی عێڕاق هاندەر دەتوانن ئامادەبن.

ئەمجەد عەتوان ئەستێرەی زاخۆ بەهۆی پێکانەوە بۆ یارییەکە ئامادە نابێت، ژیلوان حەمەد دوای دابڕانی لە دوو یاریی رابردوو بەهۆی پێکانەوە، جارێکی دیکە گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکان بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت.

زاخۆ و حدوود لە مێژوودا 15 یاریی فەرمیان لە خول بەرامبەر یەکتر کردووە، زاخۆ لە شەش یارییدا براوە بووە و حدوود چوار یاریی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و لە پێنج یارییشدا یەکسان بوونە، زاخۆ 18 گۆڵی کردووە و حدوودیش 13 گۆڵی کردووە، لە 2017 حدوود زاخۆی لە جامی عێڕاق دوورخستەوە و3 _ 1 لێی بردەوە، لە 2019 زاخۆ حدوودی لە جامی عێڕاق دوورخستەوە و یارییەکەی 3 _ 2 بردەوە.

زاخۆ بە 56 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولەکە دێت و گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر قاسم یاریی دەکات، حدوود 17 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 20ـو کۆتایی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button