ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چابی ئاڵۆنسۆ دەبێتە راهێنەری ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و چابی ئاڵۆنسۆ پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید وەردەگرێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و بۆ ماوەی سێ وەرز و تاوەکو هاوینی 2028 پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەردەگرێت.

جیا لە رۆژنامەی ئاس، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ئاڵۆنسۆ بووە بە مەدریدی.

هاوکات بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا ریال مەدرید لەم هەفتەیە کارلۆ ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووردەخاتەوە و کارلۆ دەبێتە راهێنەری بەڕازیل.

ریال مەدرید بڕیاریداوە لە جامی جیهانی یانەکان چابی ئاڵۆنسۆ سەرپەرشتی تیپەکە بکات و بەر لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە چەند گرێبەستێکی نوێ واژۆ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button