ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

یاریزانانی ریال مەدرید هێشتا هیوایان لەدەست نەداوە؛ دەڵێن ئەمشەو بارسێلۆنا بدۆڕێت لالیگاش لەدەست دەدات

یاریزانانی ریال مەدرید بڕوایان وایە ئەمشەو یاریی کلاسیکۆ دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی ریال مەدرید هێشتا هیوایان لەدەست نەداوە و چاوەڕێی یاریی ئەمشەوی بارسێلۆنا دەکەن، بڕوایان وایە ئەگەر بلاوگرانا لە میلانۆ تووشی شکست بێت ئەوا نازناوی لالیگاش لەدەست دەدات.

تۆڕی وەرزشی رێلێڤۆ لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، لەنێو ماڵی ریال مەدرید بڕوایان وایە لە میلانۆ بەشێکی گرنگی یاریی کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە، ئەگەر بارسێلۆنا لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکرێتە دەرەوە، ئەوا ترس و خەمۆکی دەیانگرێت و کاریگەری لەسەر یاریی کلاسیکۆ و نازناوی لالیگاش دەبێت.

رێلێڤۆ راشیگەیاندووە، لەم رۆژانە لە ڤالدێبێباس باس باسی یارییەکەی ئینتەر میلان و بارسێلۆنایە، مەدریدییەکان بڕوایان وایە ئەگەر بارسێلۆنا نەگاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەوا ترس و خەم بەرۆکیان دەگرێت و یاریی کلاسیکۆش لەدەست دەدەن و کاری شاهانەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا ئاسان دەبێت.

یاریزانانی ریال مەدرید بڕوایان وایە لە میلانۆ یاریی کلاسیکۆ دەستپێدەکات، ئەگەر بارسا بگاتە یاریی کۆتایی، ئەوا کەتەلۆنییەکان هیوایان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەمێنێت، بەمەش بە ورەیەکی بەرزەوە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە لە لالیگا یاریی دەکەن.

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بارسێلۆنا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی ئینتەر میلان کە لە یاریی چوون هەردوولا 3-3 یەکسانبوون، رۆژی یەکشەممەی داهاتووش لە لالیگا، بارسێلۆنا میوانداریی ریال مەدرید دەکات، کە بارسا بە جیاوازیی چوار خاڵ لەپێشەوەی ریال مەدرید دێت و پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

بارسێلۆنا بە 79 خاڵ پێشەنگی لالیگای گرتووە، جگە لە یاریی کلاسیکۆ سێ یاریی دیکەی لەم وەرزە لە خولەکە ماوە، دوای میوانداریکردنی ریال مەدرید، دەبێتە میوانی ئیسپانیۆل، ئینجا میوانداریی ڤیاڕیال دەکات و لە دوایین گەڕیش دەبێتە میوانی ئاتلێتیک بلباو.

ریال مەدرید بە 74 خاڵ پلەی دووەمی خولەکەی گرتووە، دوای یاریی کلاسیکۆ میوانداریی ریال مایۆرکا دەکات، دواتر دەبێتە میوانی سێڤییا و لە دوایین یاریی ئەم وەرزەش لە خولەکە میوانداریی ریال سۆسیداد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button