لیڤەرپوول رووناکی سەوز بۆ ریال مەدرید هەڵدەکات و ئاڕنۆڵد بەشداریی جامی جیهانی یانەکان دەکات
دەستپێشخەرییەکی گرنگی لیڤەرپوول..

یاریگا –
لیڤەرپوول ئامادەیە بە دوو مەرج رێگە بە رۆیشتنی پێشوەختەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بدات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەیەوە، ریال مەدرید گرێبەستی ئالێکساندەر ئارنۆڵدی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردووەتەوە، بەڵام مەدریدییەکان نیگەرانی ئەوە، کە بەرگریکارە ئینگلیزییەکە ناتوانێت بەشداریی جامی جیهانی یانەکان بکات.
جامی جیهانی یانەکانی 2025 لە 14ـی حوزەیران لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئاڕنۆڵد تاوەکو 30ـی حوزەیران گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە و ناتوانێت بەشداریی بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، لیڤەرپوول ئامادەیە بە دوو مەرج رێگە بە رۆیشتنی پێشوەختەی ئارنۆڵد بدات، مەرجی یەکەم ئەوەیە دەبێت یاریزانەکە لە مووچەی کۆتا مانگی خۆشبێت و داوای نەکات، مەرجی دووەمیش ئەوەیە دەبێت ریال مەدرید بەبڕی کەمتر لە یەک ملیۆن یۆرۆ و بە نزیکی 900 هەزار یۆرۆ قەرەبووی لیڤەرپوول بکاتەوە.
Contar con Trent en el Mundial no es quimérico para el Madrid.
El Liverpool, aún con un hilo de esperanza, no pondría muchas trabas.
El jugador debería perdonar su último mes de sueldo; el Madrid pagar una compensación.
Con @edu17burgos en @diarioashttps://t.co/V5wn48DlnZ
— Fernando Sánchez Tavero (@AS_Tavero) May 2, 2025
فیفا بۆ یانە بەشداربووەکانی جامی جیهانی یانەکان دوو مێرکاتۆی تایبەت دەکاتەوە، مێرکاتۆی یەکەم لە یەکی حوزەیران دەستپێدەکات و لە 10ـی حوزەیران کۆتایی دێت، مێرکاتۆی دووەمیش لەکاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە لە 27ـی حوزەیران دەستپێدەکات و لە 3ـی تەمموز کۆتایی دێت.
بەوشێوەیەش ئەگەر ئاڕنۆڵد و ریال مەدرید بە مەرجەکانی لیڤەرپوول رازیبن ئەوا یانە ئیسپانییەکە دەتوانێت بەر لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە ناوی ئاڕنۆڵد تۆماربکات.
ریال مەدرید بەدرێژایی ئەم وەرزە بەدەست گرفتی هێڵی بەرگری و بەتایبەت نەبوونی بەرگریکاری باڵی چەپ ناڵاندوویەتی، بۆیە ئەگەرێکی بەهێز هەیە بە مەرجەکان رازیبن، چونکە کارڤاخال هێشتا بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە و بەتەواوی بۆ پاڵەوانێتییە مەزنەکەی فیفا ئامادە نییە.