ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راهێنەرێکی ناوداری ئیتاڵی دەبێتە دراوسێی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

واڵتەر مەتزاری دەبێتە دراوسێی کوردستان و گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی ئێرانی واژۆ دەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا، روودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، واڵتەر مەتزاری ئیتاڵی لەگەڵ یانەی ئیستیقلال تەهرانی ئێرانی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و وەرزی داهاتوو وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستبەکار دەبێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی گالێتی، هەموو شتێک لەنێوان هەردوولا کۆتایی هاتووە، واڵتەر واژۆی لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەش کردووە و یانە ئێرانییەکە پاش هەوڵێکی زۆر توانی راهێنەرە ئیتاڵییەکە رازی بکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستی راهێنەرە 63 ساڵانییەکە لەگەڵ ئیستقلال بۆ ماوەی وەرزێک دەبێت و لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، یانەکە پلانێکی گەورەی بۆ گەڕانەوە بۆ کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوەکان داڕشتووە و یاریزانی گەورە بۆ راهێنەرە نوێیەکی دەگوازێتەوە.

ماتزاری پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی بۆڵۆنیا، رێجینا، سامپدۆریا، ناپۆلی، ئینتەر میلان، واتفۆرد، تۆرینۆ و کالیاری کردووە.

لە نۆڤێمبەری 2023 بۆجاری دووەم پۆستی راهێنەرایەتی ناپۆلی وەرگرت، بەڵام زۆری نەخایاند و لە شوباتی 2024 پاش تەنیا 17 یاریی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

دوای جێهێشتنی ناپۆلیش سەرکێشییەکی نوێ لە کاروانی راهێنەرایەتی واڵتەر مەتزار دەستپێدەکات و دەبێتە دراوسێی کوردستان.

ئیستقلال تەهران لەم وەرزەی خولی ئێران بەدۆخێکی خرپدا تێدەپەڕێت، لەکۆی 28 یاریی تەنیا 7 یاریی بردووەتەوە، 12 یاریی یەکسانبووە و 9 یاریی دۆڕاندووە. بە کۆکردنەوەی 33 ساڵ پلەی هەشتەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button