ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مەرجێکی گرنگی گرێبەستی چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ ریال مەدرید ئاشکرا دەبێت

چابی کارئاسانی بۆ ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی میدیا ئیسپانییەکان کارلۆ ئانچێلۆتی دوایین رۆژەکانی لە مەدرید بەسەردەبات و چابی ئاڵۆنسۆ شوێنی دەگرێتەوە. مەرجێکی گرنگی گرێبەستەکەش ئاشکرا دەکرێت.

رۆژنامەنووسی رادیۆی مارکا، رامۆن ئالڤارێز دی مۆن بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید هیچ بڕە پارەیەک لە گواستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ خەرج ناکات و بێبەرامبەر راهێنەر ئیسپانییەکە دەگوازێتەوە.

ئالڤارێز ئاماژەی بەوەش کردووە، مەرجێک لە گرێبەستەکەی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ لیڤەرکوزن هەیە، کە رێگەی دەدات بێبەرامبەر پەیوەندی بەو یانانە بکات کە یاریی بۆیان کردووە، ئەوانیش ریال سۆسیداد، لیڤەرپوول، ریال مەدرید و بایرن میونشنن.

بەڵام جیا لەو یانانە هەر یانەیەکی دیکە بیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئاڵۆنسۆ واژۆ بکات پێویستە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە پێشکەش بە بایر لیڤەرکوزن بکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، راهێنەرە 43 ساڵانییەکە حەزدەکات دوای جامی جیهانی یانەکان پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، بەڵام دیار نییە ئەو بیرۆکەیەی دەگۆڕێت یاخود لەسەری سوور دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button