جیهان

ئامارێکی سەرنجڕاکێشی گۆڵپارێزە گۆڵکارەکانی مێژوویی تۆپی پێ

Yariga App

یاریگا –

تۆپی پێ چەندین چیرۆکی سەرسوڕهێنەری هەیە، یەکێک لەو چیرۆکانەش باس لەو گۆڵپارێزانە دەکات کە نەک تەنیا بەرگریان لە گۆڵەکەیان کردووە، بەڵکو بە توانا تایبەتەکانیان لە تۆمارکردنی گۆڵدا ناویان لە مێژووی تۆپی پێدا تۆمارکردووە.

لەم راپۆرتەدا بە گۆڵپارێزە گۆڵکارەکانی مێژووی تۆپی پێتان ئاشنا دەکەین:

رۆجێریۆ سێنی – 129 گۆڵ

سەردەمانێک گۆڵپارێزێک بەناوی رۆجێریۆ سێنی لە تۆپی پێیدا مێژووی نووسیوەتەوە. 60 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمار کردووە، کە زیاترە لە زۆرێک لە گەورەترین یاریزانانی ناوەڕاست و هێرشبەرانی مێژوو. هەروەها 69 گۆڵی لە لێدانی سزا تۆمارکردووە، سێنی لە 769 یاریدا خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵی گۆڵپارێزێکە بە کۆی گشتی 129 گۆڵ.

لویس شیلاڤێرت – 67 گۆڵ

لویس شیلاڤێرت گۆڵپارێزی پاراگوای وەک یەکێک لە باشترین گۆڵکارانی لێدانی سزا و لێدانی راستەوخۆ لە نێو گۆڵپارێزەکاندا بەناوبانگە کە 59 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمار کردووە.

خۆرخی کامپۆس – 46 گۆڵ

خۆرخی کامپۆسی گۆڵپارێزی مەکسیکی بە یەکێک لە گۆڵپارێزە گۆڵکارەکان دادەنرا، لە ژیانی وەرزشیدا 9 گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمارکرد.

جۆنی مارتن ڤێگاس – 45 گۆڵ

ئەم گۆڵپارێزە بە یەکێک لە گۆڵکارانی پێوانەیی لە مێژووی تۆپی پێدا ناسراوە، بە تۆمارکردنی 28 گۆڵ بە لێدانی سزا و 17 گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ و لێدانی سەر.

دیمیتار ئیڤانکۆڤ – 42 گۆڵ

دیمیتار ئیڤانکۆڤی گۆڵپارێزی بولگاری کۆی گشتی 42 گۆڵی تۆمارکردووە و سەرجەمیان بە لێدانی سزا بوون.

رۆجێریۆ سێنی، یەکەم کەسی ئەم لیستە، خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی تایبەتە لە مێژووی تۆپی پێدا، 61 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمارکردووە، زیاتر لە یاریزانانی وەک پیرلۆ و دێل پیێرۆ و لامپارد و جیرارد و ریڤاڵدۆ. تەنیا یەک لێدانی سزای کەمتر لە مارادۆنا و سێ لێدانی سزا کەمتر لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترینی سەردەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button