ئه‌وروپاگرنگترین

كاپێلۆ پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا دەستنیشاندەكات

Yariga App

یاریگا –

فابیۆ كاپێلۆ، راهێنەری پێشووی ئیتاڵی یانەكانی ئەیسی میلان، ریال مەدرید، رۆما، یوڤێنتوس و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانی دیاریدەكات.

بارسێلۆنا بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە و كێبڕكێی نازناوەكە تاوەكو دێت گەرمتر دەبێت.

لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ فابیۆ كاپێلۆ گوتی:

بە بڕوای من بارسێلۆنا دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا، چونكە گۆڵی زۆر دەكات، ئەوان بە بەخت بوون كە ئەو لێدانە سزایەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ بەدەستهێنا، هەندێكجار بردنەوەش پێوویستی بە بەختە.

دەبینم ریال مەدرید لەگەڵ كارلۆ ئانچێلۆتی و سەرۆك و هاندەران ئازار دەچێژێت، بەرامبەر ئارسیناڵ یارییەكی سەیر بوو، ئەو سەركردەیەكی وەك تۆنی كرووسی نەبوو.

ئەم وەرزە بە پێكانی زۆری هێڵی بەرگری دەیناڵاند، كێشەی زۆری هەبوو زۆر یاریی دۆراند، ئەمەش بوو بە هۆی كرانە دەرەوەی لە چامپیۆنزلیگ.

زۆر حەز لە سەیركردنی یارییەكانی ئینتەر میلان دەكەم، پێوویستە بارسێلۆنا ئاگاداری رووبەرووبوونەوەی ئینتەر بێت، پێم وایە یارییەكی زۆر سەخت دەبێت، هەمووان چاوەڕێی بیرۆكە جیاوازەكانی فلیک و ئینزاگی دەكەن.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 30 مانگ لە یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا میوانداری ئینتەر میلان بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button