ئه‌مریکاگرنگترین

نوێترین زانیاریی دەربارەی پۆگبا و گەڕانەوەی بۆ یاریکردن

Yariga App

یاریگا –

پۆڵ پۆگبا خۆی بۆ گەڕانەوەیەکی مێژوویی لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا ئامادەدەکات.

پۆگبا لە ئۆگەستی ساڵی 2023 دوای یاریی نێوان یوڤێنتوس و ئودینێزی کە خانمە پیرەکە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام براوە بوو، بەڵام دواتر بە گرتنەبەری ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو یاریزانە، ئەنجامەکان لە مانگی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ بە پۆزەتیڤ گەڕانەوە. لە کۆتایی مانگی دووی ساڵی رابردوو دادگای نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە وزەبەخشەکان لە ئیتاڵیا لە دژی پۆڵ پۆگبا بڕیاریدا، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشی قەدەخەکراو یاریزانەکە سزای چوار ساڵ راگیرانی بەسەردا سەپێنرا. لە ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ پێشهاتێکی نوێ روویدا کاتێک دادگای کاس بڕیاریدا سزای سڕکرانی پۆڵ  لە چوار ساڵ بۆ 18 مانگ کەم بکاتەوە. لەگەڵ کەمکردنەوەشی، یۆڤی گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و ئێستا یاریزانێکی ئازادە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ لە سکای سپۆرتس، ناوەڕاستکارەکەی پێشووی یوڤێنتوس و مانچێستەر یونایتد ئێستا لە مەیامی ئەمریکا بەردەوامە لە گەڕاندنەوەی توانای جەستەیی و خۆی بۆ گەڕانەوەیەکی بەهێز ئامادەدەکات تا بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەیەک گرێبەست بکات.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی زانیوە ئێستا نزیکەکانی پۆگبا بازاڕەکە هەڵدەسەنگێنن و گفتوگۆکانیش بەردەوامن. ئەو یاریزانە ئامادەیە بۆ پەیوەندیکردن بە خولی ئەڵمانی، ئیسپانی و هەروەها لیگ وەنی فەڕەنسی. ئەوانە و هەروەها خولی ئەمریکی و یانەکانی سعودیەش لەژێر هەڵسەنگاندایە بۆ پەیوەندیکردن.

لە چەند رۆژی رابردووشدا دەنگۆ هەبوو کەریم بەنزیمە بە سەختی کار لەسەر ئەوەدەکات هاونیشتیمانییەکەی بباتە ریزەکانی ئیتیحاد.

بابەتی زیاتر

Back to top button