
یاریگا –
رێباز سدیق راهێنەری پێشمەرگەی سلێمانی نوسراوی وازهێنانی لە ئەرکەکەی پێشکەشی دەستەی کارگێڕی یانەکە کرد.
دوای یەکسان بوونی بەرامبەر سناعات کارەبایی لە گەڕی 23ـی خولی نایابی عێراق، رێبازسدیق راهێنەری پێشمەرگەی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی دەستەی کارگێڕی یانەکە کردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو کارگێڕی پێشمەرگە سەبارەت بەو پرسە کۆبوونەوەی خۆی دەکات و بریاریی کۆتایی دەربارەی مانەوە یاخود رۆیشتنی راهێنەری تیپەکەی دەدات.
پێشووتر تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاندبوو کە کارگێڕی پێشمەرگە نیازیان هەیە دەربارەی مانەوەی راهێنەری تیپەکەیان کۆبوونەوەی نائاسایی بکەن، لە کاتی ئێستاشدا بەفەرمی راهێنەرەکە نووسراوی وازهێنانی پێشکەش کردووە.
نۆ یارییە پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی نایابی عێراق سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، پێشمەرگە 24 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 17ـەی خولەکە دێت کە مەترسی دابەزینی لەسەرە بۆ ریزی پلەیەکی عێراق.