گواردیۆلا: لەدەستدانی چامپیۆنسلیگ كۆتایی جیهان نیە و لەسەر بارسا پێویستە خۆی ئامادە بكات بۆ ڕۆشتنی میسی
یاریگا: پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دڵنیای كردەوە كە لەدەستدانی چامپیۆنسلیگی ئەم وەرزە مانای ئەوە نیە كۆتایی جیهان بێت.
لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا پیپ ووتی: سیتی تەنها لە بردنەوەی چامپیۆنسلیگی كەمە، ئەوەش شتێكی ئاساییە ، ئەوەی لە تواناماندا بێی دەیكەین ئەمساڵ، ئەگەریش نەمانتوانی ئەوا ساڵێكی دیكە هەوڵ دەدەینەوە، ئەگەریش نەمانبردەوە ئەوا نابێتە كۆتایی جیهان.
سەبارەت بە پرسیاری ئایا كلاسیكۆت لەدەستداوە ووتی: بەڵێ ئەوە ڕاستە، هەموو وەرزێك یاری سەدەمان ئەنجام دەدا، لێرە جیاوازە لەولا هەڵسوكەوتی ڕۆژنامەوانی وەك ئیسپانیا نیە.
هەروەها سەبارەت بە كێشەكانی بارسا و ڕۆشتنی میسی ووتی: پێویستە هەست بە گرنگی هەموو یاریزانێك بكرێت، ئەگەر میسی بڕوات پێویستیان بە ماوەیەكی زۆرە تا دووبارە ڕابێنەوە بە بێ میسی، یاریزانێك هەموو وەرزێك 40تا 50 گۆڵ بكات ئەستەمە دووبارە ببێتەوە.
سیتی لە چامپیۆنسلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاری دەكات لە 26-2 لە قۆناغی 16.