
یاریگا –
کێشەی دارایی چوارقوڕنە تاڕادەیەک چارەسەر کراوە و سبەش بە یاریزانەکان گوتراوە بگەڕێنەوە مەشقی تیپەکە.
دوای ئەوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا بەهۆی کێشەی دارایی چوارقوڕنە مەشقەکانیان راگرت و هەرەشەی کشانەوەیان لە خولەکە کرد، سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند کە یانەکە بەڵێنی هاوکاری پێدراوە تاوەکو بەردەوام بێت لە خولی نایابی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی راهێنەران سەرجەم یاریزانیان ئاگادار کردۆتەوە کەوا بەیانی مەشقەکانیان دەست پێدەکەنەوە و پێویستە یاریزانەکان ئامادەبن، چوارقوڕنە جاری دووەمە لەم ورزە بایکۆتی مەشق و راهێنان دەکەن بەهۆی خراپی دۆخی دارایی یانەکە.
لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لە فیس بووک چەند چوارقوڕنە رایگەیاند کە بەهۆی خراپی دۆخی دارایی و پێنەدانی مووچەی یاریزانەکان لە خولی نایاب دەکشێنەوە، چوارقوڕنە بە 26 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولەکە دێت.