ئیسپانیاگرنگترین

فێران تۆرێس پەیامێكی ئاگاداركردنەوە بۆ سەرجەم یانەكان دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

فێران تۆرێس، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات پەیامێكی ئاگادار كردنەوو بۆ سەرجەم ركابەرەكانیان دەنێرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای ریاز ئێر مێترۆپۆلیتانۆ میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتاییهات.

لەو یارییەدا فێران تۆرێس وەک یاریزانی یەدەک بەشداری كرد و توانی دوو گۆڵ بكات.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتێڤۆ، فێران تۆرێس گوتی:

لە یارییەكەی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید هەستێكی زۆر باشم هەبوو، چ لە رووی جەستەییەوە چ لە رووی تەكتیكیەوە.

هەمیشە فشار لە یانەیەكی وەک بارسێلۆنادا هەیە، لەگەڵ ئەم رووناكیە گەورەی میدیاكان، بەڵام كاتێک كە لەگەڵ هاوڕێكانتدا كە بە باشی لەیەک تێدەگەن یاریی دەكەیت، هەموو شتێک ئاسانتر دەبێت.

ئەمەش لە یارییەكەی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ روون بوو، هیچ یانەیەك ئەوەی نەكردووە كە ئێمە كردمان، بەرامبەر ئاتلێتیكۆ بە دوو گۆڵ لە دوا بیت كە سیمیۆنی راهێنەر بێت و دواتر بگەڕێیتەوە.

پێم وایە ئەم یارییانە ئەوانەن کە تیپەکە بنیات بنێن و دەیکەنە براوە و وامان لێدەکەن باوەڕمان بە خۆمان هەبێت پەیامێک بوو کە ئەنجامەکە هەرچییەک بێت، ئێمە ئەو كەسایەتیەمان هەیە کە بۆ گۆڕینی شتەكان پێویستە.

لەم وەرزەدا فێران تۆرێس بەشداری لە 32 یاریی كردووە و توانیویەتی 13 گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button