ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمابێ پەیامێکی ئاگرین بۆ خلێفی دەنێرێت

چاوەڕێی پاریسن

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال مەدرید لێدوانێکی پرمشتومڕ لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناسڕ خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان دەدات.

ئێمباپێ لە هاوینی رابردوو، بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد، دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان.

ئێماپێ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لۆ پاریزیان روونیکردەوە، دەستپێکەکەی لەگەڵ ریال مەدرید قورس بوو، ئەمەش بەهۆی شکستهێنانیان لە بردنەوەی نازناوی یۆرۆ.

لە کۆتایی کاروانەکەم لەگەڵ پاریس، بە شێوەیەکی بەردەوام یاریم نەدەکرد، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستەکەم دروستکرد.

ئێمباپێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە ئەگەرەکانی رووبەڕووبوونەوەی سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ کرد

هەڵەی وەرزی رابردوو دووبارە ناکەمەوە، چونکە هەمووان پێیان وابوو، پاریس سانجێرمان لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە، کەچی ئێمە بە بۆڕووسیا دۆرتموند دۆڕاین و ماڵئاواییمان کرد. ئێستا سەرنجی تەواوم لەسەر یارییەکەی ئارسیناڵە.

کاپتنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناسڕ خلێفی دەڵێت

هیچ کێشەیەک لە نێوانماندا نییە، بابەتی شایستەکانی دارایی بەمزووانە چارەسەر دەبێت، لە کۆتاییدا حەفت ساڵ یاریم بۆ پاریس کرد و کاتێک خلێفی دەبینم، دەوقەی لەگەڵدا دەکەم. بە پێکەنینەوە گوتی؛ کاتێک دەیبینم تف لە دەستم ناکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button