عێراقکوردستان

نەورۆز بۆ یارییەکەی بەرامبەر تەڵەبە لە توانای ئەستێرەیەکی بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە بەغدا ئامادەکارییەکانی بۆ یاریی تەڵەبە کۆتایی پێهێنا و لە توانای ئەستێرەیەکی تیپەکەشی بێبەش دەبێت.

هەینی ( 14ـی ئاداری 2025 ) لە گەڕی 24ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لە یاریگای مەدینە کاتژمێر 11:30 رووبەرووی تەڵەبە دەبێتەوە، نەورۆز دوو یاریی رابردوو بەرامبەر گەڕمە و قوەجەوییە شکستی هێناوە، بۆیە بە ئامانجی راستکردنەوەی ئەنجامەکانی ئەم یارییە دەکات، بۆ یارییەکەش بە هۆی پێکانەوە نەورۆز لە توانای کلاودیۆماڕادۆنای هێرشبەری بەرازیلی تیپەکەی بێبەش دەبێت، ماڕادۆنا چوارەم یارییە دادەبڕێت و بریارە دوای یاریی هەڵبژاردەکان و بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە تەواوی ئامادە دەبێت بۆ یاریی کردن.

تەڵەبە و نەورۆز لە مێژوودا حەفت یارییان لە خولی عێراق بەرامبەر یەکتر کردووە، سوور پۆشەکانی سلێمانی لە دوو یارییدا براوە بوونە و تەڵەبەش چوار یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە یەک یارییشدا یەکسان بوونە، لە یارییەکی جامی عێراقیش لە 18 _ 11 _ 2020 بە هۆی ئامادە نەبوونی تەڵەبە یارییەکە 3 _ 0 لە بەرژەوەندی نەورۆز هەژمار کراوە.

تەڵەبە ئەم وەرزە بە ئاستێکی باشدا تێپەڕ دەبێت و بە 37 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولەکە دێت، نەورۆز 30 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 12ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button