دەچێتە ریال مەدرید؟ سالیبا چارەنووسی خۆی لە ئارسیناڵ یەکلاکردەوە

یاریگا –
سالیبا لە نوێترین لێدوانیدا چارەنووسی خۆی لە نێوان چوونی بۆ ریال مەدرید و مانەوەی لە ئارسیناڵ یەکلاکردەوە.
ویلیام سالیبا، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئایندهۆڤن، لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت :’هێشتا گرێبەستەکەم لەگەڵ ئارسیناڵ نوێ نەکردووەتەوە، چەند ساڵێک لە گرێبەستەکەم ماوە و پێویست بە پەلەکردن ناکات، گرنگ ئەوەیە لێرە دڵخۆشم، ئەمە لە هەموو شتێک گرنگترە’.
هەروەها سالیبا گوتیشی :’هێشتا دوو ساڵ و نیو گرێبەستم لەگەڵ ئارسیانڵ ماوە، من لێرە زۆر دڵخۆشم و دەمەوێت لێرە بەردەوام بم، دەمەوێت لەگەڵ ئارسیناڵ دەستکەوتی گەورە بەدەست بهێنم، ئەگەر لێرە بڕۆم و هیچ دەستکەوتێکم نەبێت ئەوا هاندەران لەبیرم دەکەن، بۆیە دەمەوێت لێرە نازناو بەدەست بهێنم، ئێمە زۆر لە بەدەستهێنانی نازناوەکان نزیکین، پێویستە بەردەوام بین’.
بەرگریکارە 23 ساڵانەکە ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە هەیە ریال مەدرید چاودێری دەکات و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوو بیگوازێتەوە ریزەکانی، لەبارەی سێرخیۆ رامۆسیش گوتی :’بە بڕوای من رامۆس باشترین بەرگریکاری مێژووی تۆپی پێیە’.