ماوەی سڕکردنەکەی پۆگبا کۆتایی هات

ئەمڕۆ سزای سڕکردنەکەی پاوڵ پۆگبا کۆتایی هات و دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بکات بە یانەیەکەوە.
پۆگبا لە مانگی 8ی 2023دا بۆ ماوەی چوار ساڵ سڕكرا بەهۆی بەکارهێنانی مادەی ووزەبەخش ئەمەش وایکرد یوڤێنتۆس گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە. دواتر سزاکەی کەمکرایەوە بۆ 18 مانگ و ئەمڕۆش بەفەرمی کۆتایی هات.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە بەهیوابوو بەر لە تەواوبوونی ماوەی راگرتنەکەی یانەیەک بدۆزێتەوە بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ دەڵێت هیچ یانەیەک گرێبەستی لەگەڵدا نەکردووە.
بەگوێرەی میدیاکان، ناوبراو دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخساوە لە سعوودیە یان ئەمریکا یاری بکات بەڵام دەیەوێت لە پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا بمێنێتەوە چونکە ئامانجی بەشداریکردنە لە جامی جیهانی 2026دا.
پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە رەنگە بگەڕێتەوە مانچیستەر یونایتد یاخود پەیوەندی بە مارسیلیای فەڕەنسییەوە بکات. ئەمەش تا ئێستا تەنها پڕوپاگندەیە و پۆگبا دەبێت لە گەڕان بەردەوام بێت.