ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

مۆتا بیانوو بۆ شکسته‌ مێژووییه‌كه‌یان بەرامبەر ئاتالانتا ده‌هێنێته‌وه‌ و ئاڵای سپی هه‌ڵكرد

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ مۆتا،راهێنەری یانەی یۆڤينتۆس، هۆكاری دۆڕاندنە قورسەکەیان بەرامبەر ئاتالانتا لە خولی ئیتاڵیا به‌هۆی دەرچوونیان لە جامی ئیتاڵیا بەرامبەر ئیمپۆلی و كه‌می ئه‌زموونی یاریزانه‌كان زانی.

یۆڤینتۆس بە ئەنجامی 0-4 بە ئاتالانتا دۆڕا، ئەمەش یەکەم جاره‌ له‌ دوای لە ساڵی 1967ەوە یۆڤینۆنۆس به‌م ژماره‌ گۆڵه‌ له‌ یاریگای خۆی بدۆرێت و ئێستا یۆڤانتۆس مەترسی لەدەستدانی پلەی چوارەمی لەسەرە ئەگەر لازیۆ ئه‌مرۆ دووشەممە بەرامبەر ئودینێزی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

دوای یارییه‌كه‌ مۆتا گوتی،

کە گۆڵی یەکەم به‌ لێدانی سزا له‌سه‌ر تیپه‌كه‌م تۆماركرا، ئەوە خاڵی وەرچەرخانی یارییه‌كه‌ بوو، ئێمه‌ هێرشه‌كانمان زیاتر كرد بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە نێو كه‌شی یارییەکە، ئەمەش ئاسانکاری بۆ تیپی به‌رامبه‌ر کرد کە لە هێرشی پێچه‌وانه‌ سەرکەوتوو بێت، بۆشاییمان لە هێڵی بەرگری بەجێهێشت، ئاتالانتا یارییەکی جیاوازیان کرد.


ئاماژەی بەوەشکرد،

گۆڵی یەکەم گورزێکی دەروونی بوو بۆ ئێمە، هاوسەنگیمان نەبوو، ئەمەش ده‌رفه‌تی زیاتری بە ئاتالانتا بەخشی، دوای شکستێکی لەو شێوەیە بێهیوا بووین.


لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،

چیتر باس لە بردنەوەی نازناوی خولەکە ناکەین، با له‌و قسه‌یه‌ راشكاوبم له‌گه‌ڵتان توانای ركابه‌ری خوله‌كه‌مان نه‌ما.

مۆتا دۆڕاندنە قورسەکەی به‌هۆی دەرچوونی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر ئیمپۆلی زانی و گوتی، دۆڕانێکی پڕ ئازار بوو، دۆرانمان به‌رامبه‌ر ئیمپۆلی له‌ جامی ئیتاڵیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانه‌كان هه‌بوو، بەڵام من نایخەمە هەمان ئاستی شکستەکەی بەرامبەر ئیمپۆلی، جیاوازە، ئێمە بە باشی دەستمان پێکرد، یارییەکەش دوای لێدانی سزا گۆڕانکاری بەسەردا هات، پێویست بوو هاوسەنگی خۆمان بپارێزین، نەمانکرد، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ئەزموون لە تیپەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button