کوردستان

یاریزانێکی دەربەندیخان دوای دوورخرانەوەی دەگەڕێتەوە ریزی تیپەکە

تا ئێستا بریاری کۆتایی دەربارەی فەرحان شکور نەدراوە

Yariga App

یاریگا –

دوای دوورخرانەوەی دوو یاریزان لە ریزی تیپەکە، یاریزانێکیان گەرایەوە پێکهاتەی دەربەندیخان و گۆڵکاری تیپەکەش تا ئێستا بریاری لەسەر نەدراوە.

بەهۆی دروست بوونی چەند گرفتێک لەگەڵ دەستەی کارگێڕی دەربەندیخان، پێش چەند رۆژێک بریاری دوورخستنەوەی رەزا عەدنان و فەرحان شکور لە ریزی تیپەکە درا، تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی ئەمڕۆ رەزا عەدنانی بەرگریکار دوای داوای لێبوردن لە کارگێڕی و تەواوی دەستەی راهێنەران و یاریزانانی دەربەندیخان گەڕاوەتەوە ریزی تیپەکە.

دەربارەی چارەنووسی فەرحان شکوری هێرشبەر، سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند کە تا ئێستا بریار لە گەڕانەوەی هێرشبەرەکە نەدراوە بۆ ریزی تیپەکە، رەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەم بابەتە یەکلا بکرێتەوە.

فەرحان شکور ئەم وەرزە لە خولی نایابی کوردستان خاوەن 15 گۆڵە و تا ئێستا لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەیە، پێش دوو رۆژ دەستەی کارگێڕی دەربەندیخان بریاری دوورخستنەوەی فەرحانیان لە ریزی تیپەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button