
یاریگا –
پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشانکرا و کەمترین یاریزانی یانە کوردستانیەکانی تێدایە.
دوای کۆتایی هاتنی گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕ راگەیەنرا و تەنها گۆستاڤۆ هێنریک هێرشبەری زاخۆ لە پێکهاتەکە دەبینرێت، گۆستاڤۆ بە تۆمار کردنی تاکە گۆڵی یارییەکەی بەرامبەر مینا توانی سەرکەوتن بۆ زاخۆ دەستەبەر بکات، هێرشبەرە بەرازیلیەکەی زاخۆ بە 16 گۆڵ گۆڵکاری خولی ئەستێرەکانی عێراقە.
بە هۆی شکستی نەورۆز بەرامبەر گەڕمە و دواخستنی یاریی نێوان هەولێر و دهۆک لە گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هۆکاری کەمی یاریزانانی یانە کوردستانیەکانە لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕ.
عەلی یاسین گۆڵپارێزی نەفت لە پێکهاتەی باشترینەکانە، لە هێلی بەرگری هەریەک لە ناتانێل ناغۆلۆ لە دیالا و عەبدولعەباس ئەیاد لە کەربەلا و هاڕون زوبەیدی لە زەوڕان یاریی دەکەن، رەزا محەمەد لە نەجەف و ئەیمەن سەفاقسی لە دیالا و حوسێن فەلاح لە زەوڕا و یوسف ئۆمارۆ لە گەڕمە لە هێلی ناوەڕاستی پێکهاتەکە دان، بنیامین ئەکۆر لە کەرخ و گۆستاڤۆ هێنریک لە زاخۆ و موهەند عەلی لە شوڕتە هێرشبەرایەتی پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەن.