چامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی؛ چارەنووسی دی ماریا بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا یەکلابووەوە

شەش یاریزانی بێنفیکا بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا ئامادە نابن

Yariga App

یاریگا –

ئانخێل دی ماریا بەهۆی پێكانەوە بەشداری یارییەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا ناكات.

ئانخێل دی ماریا یاریزانی 37 ساڵانی بارسێلۆنا لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە و ئەمڕۆش نەیتوانی بەشداریی مەشق و راهێنانەکانی بێنفیکا بکات، بۆ یاریی سبەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەردەست نابێت.

دی ماریا  لە یاریی چوونی پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مۆناکۆ تووشی پێکان بوو، یاریزانە 37 ساڵانەکە لە رانی چەپی پێکانی هەیە، بەرامبەر بارسێلۆنا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا لە 20 یاری 6 بردنەوە و 5 یەکسان و 9 دۆڕانی بەدەستهێناوە، 4 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە.

جگە لە دی ماریا بەشداریی نەکردنی فلۆرێنتینۆ لویس لە یارییەکەی بارسا یەکلابووەوە، کە هەریەکە لە ئالێکساندەر با‌هـ، ریناتۆ سانچێز، مانۆ سیلڤا و تیاگۆ گۆڤیا بۆ یارییەکەی سبەی چوارشەممە بێبەش دەبن، بەمەش شەش یاریزانی بێنفیکا بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە نابن.

سبەی چوارشەممە کاتژمێر 23:00 بێنفیکای لە یاریگای خۆی لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ میوانداریی بارسێلۆنا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button